داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

"پاره‌ی‌ هاندانی‌ مامۆستایان سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌گرێته‌وه‌"


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 45 ڕۆژه‌ ده‌وامی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن له‌ سنووری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی‌پێكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی‌ سنووره‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ژماره‌یه‌ك كێشه‌ و گرفت بووه‌ته‌وه‌.

جه‌هانگیر محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "نه‌بوونی‌ مامۆستای‌ پێویست به‌ گشتی‌ و مامۆستای‌ به‌شه‌ زانستییه‌كان به‌ تایبه‌تی‌، گرفتێكی‌ سه‌ره‌كیی‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ خوێندنه‌ له‌ سنووره‌كه‌دا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خراپی و نه‌بوونی‌ بینای‌ پێویست".
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ وتیشی‌ "پاره‌ی‌ هاندانی‌ مامۆستایان سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌گرێته‌وه‌ و هیچ ڕێنماییه‌كییان پێ نه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ ده‌بێت مامۆستا 24 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ پێ بدرێت".

1431 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر