Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له‌م قه‌رزانه‌ ده‌به‌خشێت



ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له‌ قه‌رزه‌كانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره‌و سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌به‌خشێت.

 به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ له‌ به‌رواری‌ 9 ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2017، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كراوه‌، بڕیاردراوه‌ " ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و هاووڵاتیه‌ خۆبه‌خش و فه‌رمانبه‌ره‌ شارستانیانه‌ی‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی‌ دژ به‌ داعش شه‌هید و بێسه‌روشوێن بوون و پێشتر پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان وه‌رگرتووه‌ هاوسه‌ره‌كانیان له‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ سه‌رپشك ده‌كرێن كه‌ قه‌رزه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌ یان نه‌یده‌نه‌وه‌.

هاوكات له‌به‌شێكی یكه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شكراوه‌" بۆ هاوسه‌رانی‌ شه‌هید و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ شه‌ڕی‌ داعش بێسه‌روشوێن بوون و پێشتر قیستی‌ یه‌كه‌می‌ پێشینه‌ی‌ نیشته‌جێبونیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام قیسته‌كانی‌ تریان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ قیستی‌ یه‌كه‌م ده‌به‌خشرێن و له‌كاتی‌ ئاسایی‌ بوونه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ هه‌رێم قیسته‌كانی‌ تریشیان پێده‌درێت و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ پێشینه‌كان ده‌به‌خشرێن.


969 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر