داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كاره‌با، كارمه‌ندێكی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌




ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 2ی‌ 2ی‌ 2017، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كاره‌بای‌ سلێمانی‌، عومه‌ر گوڵپی‌‌و سالار حسامه‌دین، ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ كاره‌بای‌ سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ كاركردنه‌وه‌ هه‌ردوو ده‌ستی‌ له‌ ده‌ستدا.

عه‌بدوڕه‌حمان، ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ كاره‌با كه‌ ته‌زووی‌ به‌رزی‌ كاره‌بای‌ ده‌گواسته‌وه‌ كاره‌با گرتی‌‌و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردوو ده‌ستی‌ له‌ده‌ستداو له‌ ئێسته‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار له‌ ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند:" كارمه‌ندانی‌ كاره‌با زۆرجار ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌م مه‌ترسیانه‌ ده‌بنه‌وه‌و ساڵانه‌ شه‌هیدو بریندارمان هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ هێندێك له‌ ڕووداوه‌كانیش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك پێویست ئیحتیات ناكرێت‌و ڕێوشوێنه‌كانی‌ سه‌لامه‌تی‌ ناگیرێته‌ به‌ر، سوپاس بۆ خوا ئێسته‌ كارمه‌نده‌كه‌مان ته‌ندروستی‌ باشه‌و به‌رده‌وام به‌ دواداچوون بۆ ته‌ندروستی ده‌كه‌ین‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ پزشكه‌ دڵسۆزه‌كان ده‌كه‌ین".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند:" ئه‌م كارمه‌ندانه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و ڕووناككردنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ خه‌ڵكن، له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستیمان پرسییه‌وه‌ ،له‌ ڕاستیدا كاتی‌ پێویسته‌ تا ئه‌م كارمه‌نده‌ دڵسۆزه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌ له‌ ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ ڕادێت".

780 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2017

بابەتی زیاتر