ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵهشهدا زۆربه‌ی هاوڵاتیان له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌دا رووبه‌ڕووی دۆخی خراپی گوزه‌ران بوونه‌وه.
ساڵێك لهمهوبهرو له رۆژی 3/2/2016 دا له‌سه‌ر فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌بڕیاری ژماره (64) پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕیاری لێ درا، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش جگه له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌ند توێژێكی دیكه پاشه‌كه‌وتی موچه نه‌یگرتنه‌وه، وێڕای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران بڕیاره‌كه له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ده‌ركردنی بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه له‌پای دابه‌زینی نرخی نه‌وت هات كه له‌وكاته‌دا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ خوار 30 دۆلار دابه‌زیی، له ئێستاشدا وێڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ سه‌روو 57 دۆلار، سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
له‌كاتی راگه‌یاندنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا، حكومه‌ت هه‌رێم بهڵێنیدا به فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كه هه‌ر (30) رۆژێك جارێك موچه به سیستمی پاشه‌كه‌وت ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌شی نه‌برده‌سه‌رو ئێستا كه چه‌ند رۆژێك له‌مانگی (2) ی ساڵی 2017 تێپه‌ڕیوه، حكومه‌ت هێشتا نیوه موچه‌ی مانگی (12) ساڵی رابردووی دابه‌شنه‌كردووه..
به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه له‌كاتێكدایه، پێشتر‌و له رۆژی 6/11/ 2016 دادگای كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ره‌تكرده‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ی به "نایاسایی" ناوبرد.
1094 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2017