داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌كته‌رێكی ئێرانیی كۆچی دوایی كرد


كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی تاران، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و سینما و درامای ئێرانیی (حه‌سه‌نی جه‌وهه‌رچی) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید چه‌مران به‌ نه‌خۆشیی وه‌ستانی دڵ كۆچی دوایی كرد.

حه‌سه‌نی جه‌وهه‌رچی ساڵی 1968 له‌ تاران له‌دایبكووه‌ و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ بواری هونه‌ری وێنه‌گرتندا، ساڵی 1988 چووه‌ته‌ ناو كاری هونه‌ری شانۆ و سینه‌ما.
ناوبراو له‌كۆمه‌ڵێك كاری دراما و سینه‌مادا به‌شداریی كردووه‌ و له‌ هه‌ندێكیاندا ڕۆڵی به‌رچاوی بینیوه‌. ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بووه‌.
جه‌وهه‌رچی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بیلی ئازرینشینه‌.
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ پێشتر گرفتاری نه‌خۆشی جگه‌ر بووبوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ تاران، له‌ ته‌مه‌نی 48 ساڵییدا كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو خاوه‌نی دوو منداڵه‌ به‌ ناوه‌كانی (عه‌لی) و (ئاڤا).

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ بنكه‌ی سینه‌مای تاران مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت.
زۆرێك له‌و زنجیره‌ فیلمانه‌ی حه‌سه‌نی جه‌وهه‌رچی ڕۆڵی تێدا بینیوه‌ دۆبلاژی كوردیی كراون و له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ نمایش كراون.


ئا: سه‌ڵاح سالار






6097 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2017

بابەتی زیاتر