داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زمناكۆ جه‌لال: باڵێكی‌ یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ وا ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ پارتی رێكبكه‌وێت


بڕیارده‌ری جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: رێكه‌وتنی سیاسی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ته‌نها وه‌كو مه‌بده‌ئـ ماوه‌ و له‌ ڕووی‌ واقیعییه‌وه‌ ته‌جمید بووه‌. ئاشكرایشی‌ ده‌كات "داوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی كردووه‌".

زمناكۆ جه‌لال كه‌ هاوكات رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕانیشه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "له‌ناو یه‌كێتیدا دوو ئاراسته‌ دروست بووه‌ و، باڵێكی‌ ئه‌و حزبه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ وا ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ پارتی رێكبكه‌وێت، به‌ڵام ئاراسته‌یه‌كیش ده‌یه‌وێت یه‌كێتی په‌ره‌ به‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بدات".
وتیشی‌ "گۆڕان پشتیوانیی هه‌ر كه‌سێكی‌ ناو یه‌كێتی‌ ده‌كات كه‌ پشتگیریی‌ به‌رده‌وامیی‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوانیان بكات".
 


1300 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2017

بابەتی زیاتر