داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌رباز محه‌مه‌د: پێشبینی ده‌كه‌ین نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببن



وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند:" پێشبینی ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س له‌ به‌ری رۆژئاوای مووسڵ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانییان بۆ پیشوازیكردن له‌و ئاوارانه‌ ته‌واوكردووه‌.

ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ به‌ری چه‌پی شاری موسڵ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد" ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری موسڵ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری بارودۆخی شاره‌كه‌بن و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان قسه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوازرییه‌كانییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی شاری مووسڵ ئاواره‌ بوون و ئێستاش به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌".

وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق وتیشی" له‌ ئێستادا هه‌ر خێزانێك كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی خۆی،  بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری وه‌كو هاوكاری پێده‌درێت".
ده‌رباز محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد" له‌به‌ری چه‌پی شاری موسڵ ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان، راشیگه‌یاند" له‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون له‌كاتی پێویستدا كه‌مپه‌كانی هه‌رێم بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی به‌ری رۆژئاوای مووسڵیش به‌كاربهێنرێت". 
به‌ وته‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی عیراق پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س له‌ به‌ری رۆژئاوای مووسڵ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببن

743 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2017

بابەتی زیاتر