داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی تەندروستی لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

له‌ رۆژی جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاَوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كان پێشبینی كراوه‌ و كه‌متره‌ له‌ ستانده‌رده‌ جیهانیه‌كان.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێممدا هاتووه‌ جێگای دڵخوشیه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ له‌ سه‌دا 30ی بۆ له‌سه‌دا 50 شێرپه‌نجه‌ ده‌كرێت پێشیلێبگیرێت به‌ڕێكاره‌ خۆپارێزیه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی شێوازی ژیانی ته‌ندروست.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ڵێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كان پێشبینی كراوه‌ و كه‌متره‌ له‌ ستانده‌رده‌ جیهانیه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه‌ش كه‌متره‌ , له‌ ساڵی 2015 له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س 99 كه‌س توشی توشیرپه‌نجه‌ بووه‌ و له‌ ساڵی 2016 ژماره‌كه‌ بووه‌ به‌ 97 كه‌س له‌ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س. 

كۆی گشتی شێرپه‌نجه‌ له‌ كوردستان له‌ ساڵی 2016 دا پێنج هه‌زار و  58 نه‌خۆش بووه‌ , ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ رێژه‌ی توشبوان له‌ ژناندا زورتره‌ له‌ پیاوان.

له‌كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی‌ بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌ ڕێنمایی هاولاَتیان ده‌كات و هۆكاری سه‌ره‌كی شێرپه‌نجه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌شێوازی ژیانی ناته‌ندروست له‌ قه‌ڵه‌وی و كه‌م جوڵه‌یی و وه‌رزش نه‌كردن و كه‌م خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ و كێشانی جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نه‌خۆشی ڤایروسی.

1241 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2017

بابەتی زیاتر