داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سایتێکی ئەڵمانی بەمجۆرە باسی "سۆران عومەر" پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی دەکات

سایتی (نیقاش) ی ئەڵمانیی ڕاپۆرتێکی بە ھەر سێ زمانی (کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی) لەسەر پێنج ئەندام پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کردووە و سایتی ناوبراو بە (مەشخەڵی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی)ناویان دەبات و یەکێک لەو پەرلەمانتارانە (سۆران عومەر) ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە .

سایتی نیقاش نوسیوێتی "ئەو پەرلەمانتارانە (کە یەکێکیان سۆران عومەرە)‌ ھەریەکەو بەشێوازی خۆی لەدەرەوەی حیزب‌و فراکسیۆنەکانیان رەخنەی توند دەگرن، بێدەنگنەبونی ئەم پەرلەمانتارانە لەکاتێکدایە تادێت گەندەڵی زیاتر لەدامودەزگاکانی حکومەتدا رەگ‌و ریشە دادەکوتێت، حزبەکانیشیان لەحکومەت‌و پەرلەماندا بەشدارن، بەڵام ھەڵوێستیان نیە، ھەر ئەوەش وایکردوە دەرفەتی دەرکەوتنی زیاتر بەھەریەک لەو پەرلەمانتارانە بدرێت" .

سایتی (نیقاش) ئاماژەیبەوەکردووە "سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیە کە شەش کورسی پەرلەمانیان ھەیە، لەگەڵ عەلی حەمەساڵح زیاتر وەکو تیمێک دەردەکەون، ئەوان رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی کردوونی بەدوو ھاوڕێی زۆر نزیک، پێکەوە راپۆرت ئامادە دەکەن‌و لەمیدیاکان دەردەکەون".

سۆران عومەر، بە"‌نیقاش"ی راگەیاند "بێدەنگ نەبونی ئەو بەجێھێنانی ئەرکی ‌پەرلەمانتارییە، کاری نوێنەرایەتی خەڵک‌و لێپرسینەوەو چاودێریکردنی حکومەتە.

سۆران وتی "لەم دۆخە ئەوە پێویست دەکات بەدەنگێکی بەرز بەرامبەر بەگەندەڵی‌و نادادگەری‌و پێشێلکردنی یاساو مافی مرۆڤ ببینەوە".

بەپێی زانیارییەکانی نیقاش، "سۆران عومەر، تائێستا ١٤ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە کە سکاڵای مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش‌و وتەبێژی حکومەت‌و پارێزگاری ھەولێر‌ی تێدایە".

سایتی ناوبراو دەڵێت "سۆران تەمەننای ‌کرد ئەوانەی وەکو ئۆپۆزسیۆن دەردەکەون بەپەنجەی دەست نەژمێردرانایەو وتی "١١١ پەرلەمانتار ھەن نوێنەری خەڵکن، خەڵکیش لەدۆخی خراپدایەو حکومەتیش گەندەڵە دەبوایە ئەوانیش وابونایە، لەپەرلەمانتار کەمترین دەنگی بڵند ھەیەو لەناو حزبەکانیش دەنگی نارازی‌و نەخێر زۆر کەمیکردوە".

دەشڵێت "ئێمە ئەرکی خۆمان بەجێدەھێنین‌و بەرپرس نین لەوەی ئەم قەڵای گەندەڵیە بروخێنین، بەرپرسم لەوەی چی بەمن بکرێت بیکەم".

سایتە ئەڵمانیەکە ئاماژەیبەوەکردووە "رەنگە بوونی دەنگی نارازیی لەناو گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و یەکگرتوو، تارادەیەک بەئاسایی ببینرێت، پێشتر چوار ساڵە پێکەوە ئۆپۆزسیۆنی پارتی‌و یەکێتی بوون".

نیقاش لەسەرەتای ڕاپۆرتەکەیدا کە بە ناونیشانی () ئامادەکراوە، ڕایدەگەیەنێت "تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ٢٤ ساڵی تێپەڕاندووە، لای خەڵکی کوردستان رای باو ئەوەیە کە لەساڵی ١٩٩٢ەوە ئەو کەسانەی چوونەتە سەر کورسی پەرلەمان، تەنھا چاویان لەسەر موچەو ئیمتیازی پەرلەمانتاری بووەو لەخەمی خەڵکدا نەبوون، بۆیە پەرلەمانتارەکان بێدەنگ فەرمانی حیزبەکانی خۆیان جێبەجێکردووە، بەڵام لەم دوو خولەی دوایی پەرلەماندا چەند پەرلەمانتارێک ئەو رێچکەیەیان شکاندووەو بوونەتە ئەستێرە لەناو خەڵکیدا".


13948 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2017

بابەتی زیاتر