داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمەڵی ئیسلامیی: ھیچ جدیەتێک لە گفتوگۆکاندا نابینرێ و کاتیش لەبەرژەوەندی لایەنە سیاسیەکاندا نیە

ھێز و لایەنە ئیسلامییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی یەکخستنی ڕیزەکانیان و لەیەکگەیشتن دەدەن سەبارەت بە تەواوی پرسە چارەنوسسازەکان، ئەویش کارکردنە بە بێدەنگی لەسەر دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو کە نوێنەرایەتی ھەموو ئیسلامییەکان بکات لە پێناو ڕووبەڕووبونەوەی پێشھاتەکانی ئایندە و بەشداریی لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی داھاتوو بە یەک لیست .

ڕێبوار حەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جەختدەکاتەوە "لیژنەیەکی سەرکردایەتی باڵا لەنێوان سێ ھێزە ئیسلامییەکەی ھەرێم (کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی و بزوتنەوەی ئیسلامیی) پێکھاتووە و چەند کۆبوونەوەیەکیشی کردووە، ھەنگاوی گرنگی ناوە بە ئاراستەی یەکخستنی بەرنامە و بۆچوونەکان و لابردنی کۆسپ و لەمپەرەکان لەبەردەم ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ یەکخستنی ھێز و لایەنە ئیسلامییەکانی ھەرێمی کوردستان ئەوەش لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایانەی قۆناغەکەی پێدا تێپەڕدەبێت" .


حەمەد ڕایگەیاند "کۆمەڵی ئیسلامیی پێیوایە چارەسەری ئەو چەقبەستوییە سیاسیە گەورەیەی توشی پرۆسەی سیاسی بووە، دەکرێت لە ڕێگەی گەڕانەوەی متمانە و ئاساییکردنەوەی سیاسییەوە بێت" جەختیشدەکاتەوە "چارەسەری قەیران و گرفتەکانی ھەرێمی کوردستان بە دوو ڕێگە دەبێت، یەکەمیان ئەوەیە کە حکومەتی ھەرێم شەفاف بێت لە قەبارەی داھاتەکانیاندا و دووەمیش چەسپاندنی شەفافیەت لە چۆنێای بەکارھێنان و دابەشکردنی ئەو داھاتانە" .

حەمەد ڕوونیدەکاتەوە "کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ێش ئەوەی بەشداریی لە حکومەتیشدا بکات، مەرجی ئەوە بووە کە چاکسازیی ڕیشەیی لەھەموو دامەزراوەکانی حوکمڕانیی ھەرێمدا بکرێت، بەڵام ئەو ھەوڵانە بەھۆی تاکڕەوی و سەپاندنی ھەژموونی لایەنێکەوە لەباربران" .

ڕێبوار حەمەد داواش لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات  بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و کۆتاییھێنان بە قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان و ناکۆکیە سیاسیەکانی و خستنەوە سەر ڕێڕەوی دروست و، دەستپێشخەرییەکەی بارزانی وەک بنەمایەک بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی ھەرێم دابنرێت و دەستی دەستی و کات کوشت نەبێت و ھەولێیش نەدرێت بۆ پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ھیچ لایەنێک وەک چۆن ئێستا دانوستانەکان ئاراستەیەکی دیکەی وەرگرتووە .

حەمەد جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی کە دووبارە کاراکردنەوەی پەرلەمان کە بە بڕیارێکی حزبیی لەکارخراوە لە ئەولەویەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی بێت، تا بە ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی خۆی ھەستێت لە پێناو چارەسەری قەیرانەکانی ھەرێم و لە ھەمواری یاسای سەرۆکایەتیەوە دەست پێبکات.


ئاشکراشیدەکات "کۆمەڵی ئیسلامیی پێیوایە کە ھیچ جدیەت لە دانوستانەکانی ئێستادا نیە و کاتیش لە بەرژەوەندی ھێزە سیاسیەکان و ئەو تەحەدایانەدا نیە کە ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە" .

 لە وەڵامی پرسیارێکی (الصباح الجدید) سەبارەت بە تێڕوانینی حزبەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند، ڕێبوار حەمەد ڕوونیکردەوە "کۆمەڵی ئیسلامیی پێیوایە کە یەکڕیزی ھێزە سیاسیەکانی ھەرێم زۆر پێویستە بە دونیابینی و سیاسەتێکی ڕۆشنی یەکگرتووەوە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن" دەشڵێت "پێویستە کە چارەسەری ھەموو کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکگەیشتن بە پشت بەستن و گەڕانەوە بۆ ئەو دەستوورەی کە ھەموو ھێز و پێکھاتە عێراقییەکان دەنگیان بۆ داوە" .

دەشڵێت "مادام تا ئێستاش ئێمە بەشێکین لە عێراق و ھێزە کوردیەکانیش بەشدارن لە ئەنجوومەنی نوێنەران و جومگەکانی حوکم لە بەغدا، بۆیە پێویستە کە چارەسەری ناکۆکیەکانمان لە ڕێگەی دانوستان و لەیەکگەیشتنەوە چارەسەر بکەین، دوور لە ھەستیاریی و تەشەنوج و پشت بە دەستور ببەسترێت بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان"

ڕونیشیدەکاتەوە "پرسە نەتەوەییەکانی ھەرێم نابێت بکرێتە کەرەستەیەکی ڕاگەیاندن، چونکە سەربەخۆیی مافێکی شەرعی و ئاسایی گەلی کوردستانە، بۆیە پەنابردن بۆ ئەو بژاردەیە پێویستی بە زەمینە سازیی و ڕێخۆشکردنی گونجاو و دەستکردن بە دانوستانی بابەتیانە ھەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەند" .

سەرچاوە: ڕۆژنامەی الصباح الجدید
وەرگێڕان: ھیوا عوسمان


736 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2017

بابەتی زیاتر