داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌لیگری پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یۆڤانتوس جێده‌هێڵێت

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دڵنیابۆته‌وه‌ له‌رۆیشتنی‌ ئه‌لیگری‌ راهێنه‌ری‌ له‌پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ تیپه‌كه‌ی‌ و له‌ئێستاشدا ده‌یه‌وێت باشترین شوێنگره‌وه‌ بۆ ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌ بدۆزێته‌وه‌.
پێگه‌ی‌ فۆتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرایكرد كه‌ئه‌لیگری‌ گفتوگۆی‌ سه‌ره‌تای‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رسیناڵ كردوه‌ تائه‌وه‌ی‌ له‌هاوینی‌ داهاتوو پۆستی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ گانه‌رز له‌جێگه‌ی‌ ئه‌رسین ڤینگه‌ر وه‌ربگرێت و له‌و پێناوه‌شدا ره‌تیكردۆته‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس نوێبكاته‌وه‌.
له‌ئێستاشدا یۆڤانتۆس هه‌وڵه‌كانی‌ چڕكردۆته‌وه‌ بۆ دانانی‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ ئه‌لیگری‌ و به‌هێزترین پاڵێوراویش پاولۆ سۆزای‌ پرتوگالی راهێنه‌ری‌ ئێستای‌ فیۆرینتینایه‌ كه‌ئه‌و راهێنه‌ره‌ پرتوگالیه‌ به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ یۆڤانتۆس شێوازی‌ یاریكردنی‌ ته‌واو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یاندا گونجاوه‌و له‌توانایدایه‌ شتی زیاتر له‌ئه‌لیگری‌ پێشكه‌شی یۆڤانتۆس بكات.

257 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2017

بابەتی زیاتر