داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق په‌له‌ بكات له‌ رزگاركردنی ناوچه‌كانی تری باشوری كه‌ركوك.

عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك جارێكی تر داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق په‌له‌ بكات له‌ ده‌ست پێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی تری باشوری كه‌ركوك.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕاكان سه‌عید جبوری جێگری پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند دانیشتوانی حه‌ویجه‌ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ كاره‌ساتیكی مرۆیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و كوشتن و له‌ سێداره‌دانی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانی حه‌ویجه‌دا جێبه‌جێ ده‌كریت.
جێگری پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی دواكه‌وتنی ئازادكردنی حه‌ویجه‌ بوه‌ته‌ كێشه‌ بۆ سنوره‌كه‌ و مه‌ترسیه‌كی جدی له‌سه‌ر له‌سه‌ر ئاسایشی كه‌ركوك دروستكردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ ناوی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی شاره‌كه‌وه‌ داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد په‌له‌ بكات له‌ ده‌ست پێكردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد كردنی حه‌ویجه‌.
هاوكات جێگری پارێزگاری كه‌ركوك به‌ناوی سه‌رجه‌م عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ داوای له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌ گه‌ڵ به‌غداد بۆ ده‌ركردنی بریارێك سه‌باره‌ت به‌ ئازاد كردنی حه‌ویجه‌.


732 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2017

بابەتی زیاتر