داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كەركووك.. داعش ٢٠ كەسی لە ناحیەی زاب دەستبەسەر كرد

 

ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، نەقیب حامد عوبێدی راگەیاند كە داعش ٢٠ كەسی لە ناحیەی زاب باشووری رۆژئاوای كەركووك دەستبەسەر كردووە كە لەنێویاندا ژمارەیەك ئافرەت و منداڵ هەیە.

حامد عوبێدی  وتی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست هێزەكانی ئەمنی گەیشتووە، داعش ٢٠ كەسی لە گوندێكی سەربە ناحیەی زاب باشووری رۆژئاوای كەركووك دەستبەسەر كردووە كە هەوڵیاندابوو بەرەو ناوچەكانی باكووری پارێزگای سەڵاحەددین هەڵبێن".

حامد عوبێدی ئاماژەی بەوەش دا كە لەنێو دەستبەسەركراوەكاندا ژمارەیەك ئافرەت و منداڵ هەیە.

ئەفسەرەكە باسی لەوەش كرد كە داعش دەستبەركراوەكانی گواستووەتەوە بۆ بنكەیەك لە ناوەڕاستی ناحیەی زاب و هەروەها داعش دەستبەسەركراوەكانی بەوەش تۆمەتبار كردووە كە هەوڵیان داوە خاكی خەلافەت جێ بهێڵن و بەرەو ناوچەکانی كوفر بڕۆن.


630 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017

بابەتی زیاتر