داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمەڵ پشتیوانی پرۆژەكەی عەمار حەكیم لە چوارچێوەی دەستوردا دەكات


به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم و وه‌فدی هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ ئیجابی بووه‌و له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا پشتگیری له‌ پرۆژه‌كه‌یان بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی‌ عێراقی دوای جه‌نگی داعش ده‌كه‌ن.

سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان لاینه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم و وه‌فدی هاوپه‌یمانێتی‌ نیشتیمانی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌مار حه‌كیم به‌ په‌یامی راگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ پشتگیری له‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ عه‌مار حه‌كیم ده‌یكه‌ن بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی‌ عێراق له‌دوای جه‌نگی داعش و به‌رێوه‌بردنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌، چونكه‌ ناكرێت عێراق ته‌نیا له‌لایه‌ن یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك مه‌زهه‌بی دیاریكراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت.

سه‌لیم كۆیی وتیشی ناكرێت عێراق به‌م پاشا گه‌ردانیه‌ی‌ ئێستاوه‌ به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ پشتگیری هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی‌ نیشتیمانی‌ و سیاسی گونجاو بكه‌ین كه‌ به‌ سودی كورد و هه‌موو عێراقیه‌كان ته‌واو ببێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی كورد ده‌توانێت دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و دیراسه‌كردنێكی ورد، پرۆژه‌كه‌ی‌ عه‌مار حه‌كیم بكات به‌ كارتێكی فشار و بۆ داواكاردنی‌ خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆی له‌ عێراقدا به‌كاری بهێنێت.

964 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017

بابەتی زیاتر