هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خاڵی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، بابه‌تێكی ره‌خنه ئامێز له‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی به‌ناوی "قوباد و دۆسیه‌ی نه‌وت" ئاراسته‌ده‌كات و به داكۆكیكاری سیاسه‌ته‌كانی پارتی ناوی ده‌بات .
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ده‌ڵێ: تۆ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانیت له‌م حكومه‌ته‌دا، كه‌واته، لانی كه‌م، ئه‌بێ به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌شت ئاگایان له سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم بێت. به‌ڵام دڵنیات ئه‌كه‌مه‌وه نه‌ك هه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ت، ته‌نانه‌ت دایكیشت كه ئه‌ندامی ئه‌و مه‌كته‌به‌یه ئاگای له‌و "سیاسه‌ته" نییه، ته‌نها ئه‌و زانیاریانه نه‌بێ كه ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس بڵاویكردوونه‌ته‌وه!
ده‌شڵێت: پارتی، وه‌ك یه‌كێتی ئاشی نه‌زان نییه و هیچ كه‌سێك بێ ئه‌مری بارزانی هه‌ناسه‌ش هه‌ڵناكێشێت!
هه‌ڵۆ ئئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: سیاسه‌تی ڕووخاو و گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی هه‌رێم له بواری نه‌وتدا، كه ته‌نها ماڵوێرانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌ر به‌ناو سیاسه‌تی حكومه‌ته و له ناخدا سیاسه‌تی تاڵانكردنی كوردستانه‌و له‌لایه‌ن بارزانی و ئه‌ردوغانه‌وه داڕێژراوه.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ی هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ناوی "قوباد و دۆسیه‌ی نه‌وت" په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌زناكات وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری بكه‌وێته نێوانیان و ده‌شڵێت: "به‌م نزیكانه خۆمان پێكه‌وه گفتووگۆ له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ین و كه‌سیش نان و پیاز به‌و بابه‌ته‌وه نه‌خوات".
2243 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017