داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مۆراتا وێستگه‌ی‌ داهاتووی‌ یاریكردنی‌ خۆی‌ ده‌ستنیشانده‌كات

ئه‌لڤارۆ مۆراتای‌ ئیسپانی و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید وێستگه‌ی‌ داهاتووی‌ یاریكردنی‌ خۆی‌ ده‌ستنیشانده‌كات له‌ حاڵی جێهێشتنی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌یی له‌گواستنه‌وه‌كانی‌ هاوینه‌ی‌ داهاتوودا.
مۆراتا به‌هاوڕێكانی‌ له‌یانه‌ی‌ شاهانه‌یی راگه‌یاندوه‌ كه‌ئه‌گه‌ر هاوینی‌ داهاتوو یاریگای‌ سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌جێبهێڵێت ئه‌وا له‌دڵنیایه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌یانه‌ی‌ چێڵسی ئینگلیزیه‌وه‌ ده‌كات ،ئه‌مه‌ش له‌پێناو دووباره‌ یاریكردنه‌وه‌ی‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵیدا كه‌پێشتریش ئه‌و راهێنه‌ره‌ یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ی‌ بۆ ئیتاڵیا گواسته‌وه‌.
راگه‌یاندنه‌كانی‌ ئیسپانیاش بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌چێڵسی ئاره‌زویه‌كی‌ زۆری‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مۆراتا هه‌یه‌و له‌سه‌ر خواستی‌ كۆنتی راهێنه‌ریشی ئاماده‌یه‌ گرێبه‌ستێك به‌بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی‌ شاهانه‌یی بكات بۆ ده‌ستبه‌رداربونی‌ له‌یاریزانه‌كه‌ی‌ .


882 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017

بابەتی زیاتر