داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بایرن میونیخ به‌نیازه‌ ئۆزێل بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی

یانه‌ی‌ بایرن میونیخی‌ ئه‌ڵمانی‌ شوێنگره‌وه‌ی‌ چابی ئه‌لۆنسۆی‌ له‌هێڵی ناوه‌ندی‌ تیپه‌كه‌ی‌ ده‌ستنیشانكردوه‌و هاوینی‌ داهاتوو گرێبه‌ستێك پێشكه‌ش به‌ئه‌رسیناڵ ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئۆزێل.
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیاو ئینگلته‌را بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌كارگێری‌ بایرن میونیخ له‌سه‌ر داوای‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی‌ هاوینی‌ داهاتوو گرێبه‌ستێكی‌ گه‌وره‌ پێشكه‌شی ئه‌رسیناڵ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستبه‌رداربونی‌ له‌ئۆزێلی ئه‌ڵمانی و گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ یاریگای‌ ئه‌لیانز ئه‌رینا، ئه‌مه‌ش بۆ جێگرتنه‌وه‌ی‌ چابی ئه‌لۆنسۆ كه‌هاوینی‌ داهاتوو یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ جێده‌هێڵێت.
ئۆزێل گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌هاوینی‌ 2018 له‌گه‌ڵ گانه‌رز كۆتایدێت و تائێستاش هیچ ئاماده‌كاریه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نه‌كراوه‌و یاریزانه‌كه‌ش نایه‌وێت له‌ئه‌رسیناڵ به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ پێشبینیی‌ ده‌كرێت وێستگه‌ی‌ داهاتووی‌ یاریكردنی‌ ئۆزێل بایرن میونیخی‌ ولاَته‌كه‌ی‌ بێت و جارێكی دیكه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی‌ یاریبكاته‌وه‌


947 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017

بابەتی زیاتر