داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

عومه‌ر گوڵپی‌: " تكایه‌ تێ‌ مه‌كه‌ون "


له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات نه‌كه‌ونه‌ داوی‌ ئه‌و فێڵبازانه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكی‌ فریودانی‌ هاووڵاتیانی‌ هه‌ژارن به‌ناوی‌ جیاجیاوه‌‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ڵێن‌و جۆراوجۆری‌ ته‌رخانكردنی‌ مووچه‌و خه‌رجكردنی‌‌و ده‌رچوونی‌ زه‌وی‌ بۆیان فێڵ له‌ سودمه‌ندانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن.

ده‌قی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌:

ئه‌م داده‌یه‌، كه‌ ناوو ناونیشانی‌ لامان پرێزراوه‌، خوشكێكی‌ به‌ڕێزه‌و خاوه‌نی‌ منداڵێكه‌ كه‌ خۆی‌ به‌خێوی‌ ده‌كات، به‌داخه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا كه‌سێك په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ ده‌كات‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ فێڵه‌وه‌ 300 هه‌زار دیناری‌ لێ‌ ڕاده‌كێشێت به‌ ڕێگه‌ی‌ ناردنی‌ باڵانسی‌ مۆبایل كه‌ 150 هه‌زاری‌ قه‌رزی‌ كردوه‌، ته‌نها ئه‌میش ئه‌م داده‌یه‌ش نییه‌و ژماره‌یه‌كی‌ تریش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه‌.

له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك سكاڵاو داواكاریمان پێ گه‌یشت له‌باره‌ی‌ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ فێڵی‌ له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ ناویان وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت یان چاودێریی‌ خێزان له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ تۆماره‌، به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ی پێداون كه‌ ئه‌و ده‌توانێت پێنج مووچه‌یان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ بۆ وه‌رگرێت، یان زه‌وی‌ بۆ ده‌رچووه‌، پاشان داوای‌ شیرینی‌ لێكردوون گوایه‌ بۆ كارمه‌نده‌كان، ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ فێڵه‌و به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكێك به‌هۆی‌ فه‌قیر حاڵی‌، یان نه‌زانی‌، یان بێ‌ ئاگایی‌، یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌ڵه‌كه‌و پاره‌كانی‌ زایه‌ ده‌كات‌و ده‌یانخاته‌ ده‌ستی‌ ئه‌و فێڵبازه‌وه‌.

پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك دڵنیابێت له‌وه‌ی‌ هه‌ر ئیمتیازێك به‌هه‌ر ناونیشانێك بۆ هه‌ركه‌سێك هه‌بێت به‌ دزییه‌وه‌ ناكرێت، به‌ ئاشكرایه‌‌و به‌پێی‌ یاسا‌و ڕێنمایی‌ ده‌بێت‌ بۆ هه‌موو كه‌س‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌، هه‌روه‌ها هیچ كه‌سیش مافی‌ وه‌رگرتنی‌ یه‌ك دیناری‌ نییه‌ له‌ كارمه‌ندان به‌ناوی‌ شیرینی‌ یان هه‌ر شتێكی‌ تر‌و كارێكی‌ له‌م جۆره‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و تاوانه‌، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌و فێڵه‌ی‌ لێده‌كرێت پێویسته‌ بزانێت خه‌تای‌ یه‌كه‌م هی‌ خۆیه‌تی‌، چونكه‌ هه‌م ساده‌ بووه‌و فێڵبازێك له‌ڕێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ توانیویه‌تی‌ بیخه‌ڵه‌تێنێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێمه‌و بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی‌ ترو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كمان‌و كارمه‌ندێك، هه‌م به‌شداریشی‌ كردووه‌ له‌ به‌رتیلدان، كه‌ له‌ڕووی‌ یاسایی‌و شه‌رعییه‌وه‌ به‌رتیل ده‌رو به‌رتیل وه‌رگر هه‌ردووكیان تاوانبارن.

ئه‌م فێڵه‌ ساڵانی‌ تریش كراوه‌، هێنده‌ی‌ بزانم به‌هێندێك ناوی‌ تریشه‌وه‌ هه‌مان فێڵكراوه‌ له‌دامه‌زراوه‌ی‌ تر، به‌شی‌ یاسا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌) به‌دوای‌ دۆسیه‌كه‌وه‌ن‌و هیوادارین به‌ زوویی‌ ئه‌م فێڵكارو تاوانباره‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ پۆلیس‌و ئاسایشه‌وه‌ بدزۆرێته‌وه‌ كه‌ هێنده‌ نه‌فس نزمه‌ ده‌توانێت هه‌ژاره‌كان بخه‌ڵه‌تێنێت، هه‌روه‌ك هیوادارین هاووڵاتیانیش وشیاربن‌و نه‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌مجۆره‌ داوانه‌‌و بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هه‌ر زانیاریی‌‌و ده‌نگۆیه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان.

1028 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017

بابەتی زیاتر