داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چه‌مچه‌ماڵ..نارنجۆكێك فڕێ ده‌درێته‌ ماڵی‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ هاتووچۆوه‌

له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئاشتیی قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ نارنجۆكێك فڕێ ده‌درێته‌ ماڵی‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ هاتووچۆی‌ شاره‌كه‌ و جگه‌ له‌ زیانی‌ ماددی‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.
به‌رهه‌م حه‌مه‌ خه‌سره‌و ئه‌فسه‌رێكی‌ هاتووچۆی چه‌مچماڵ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تییان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ یه‌كێك له‌ براكانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 1 ی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كردووه‌.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد ماڵیان ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ر یه‌كه‌ له‌ یاریده‌ده‌رێتی‌ ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ و مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتییه‌وه‌، بۆیه‌ ناكرێت ئه‌م ڕووداوه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی‌ به‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا تێپه‌ڕببێت.
سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ په‌یام په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ هه‌ریه‌ك له‌ پۆلیس و ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ به‌لاَم هیچ لایه‌كیان ئاماده‌نه‌بوون ڕوونكردنه‌وه‌ بده‌ن


982 جار خوێندراوەتەوە
05/02/2017

بابەتی زیاتر