داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی‌ عێراق سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات

شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی‌ عێراق سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات ‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

شاندی‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی‌ عێراق كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ هه‌رێمی‌ دوردستانه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات.

بڕیاره‌ شانده‌ سه‌ره‌تا سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ كۆببێته‌وه‌. دواتریش سه‌ردانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێر گشتیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ده‌باشان ده‌كه‌ن.

دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆیش شانده‌كه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆ ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ هه‌ولێری‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ نه‌كرد.

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی شاندی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان گه‌یشته‌ هه‌رێم. پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌نجام دا. تێیدا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ (چاره‌سه‌ری‌ نیشتمانی‌)ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ عێراق كرا.

له‌ كۆبوونوه‌كه‌دا بڕیار درا دوو لیژنه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان پێكبهێنرێت.

376 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2017

بابەتی زیاتر