داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پۆستی‌ قائیمقامی‌ سلێمانیی‌ ڕاده‌ستی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كرد


بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پۆستی‌ قائیمقامی‌ سلێمانیی‌ ڕاده‌ستی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كرد و، به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ گۆڕانشه‌وه‌ پۆستی‌ قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاڵوگۆڕ ناكرێت.

كاتژمێر 10ی‌  به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ، به‌پێی‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌بوو، به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی‌ سلێمانی‌ له‌ پشكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پۆسته‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی‌ پێشووی‌ سلێمانی‌ و كاندیدی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كرد.

ئاڵوگۆڕی‌ پۆستی‌ قائیمقامی‌ سلێمانی‌ له‌ مه‌راسیمێكدا و به‌ ئاماده‌یی‌ سه‌ردار قادر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ وه‌كاله‌ت، به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌، پێویسته‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانییش پۆستی‌ قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاده‌ستی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بكات، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا نووسراوی‌ ده‌سته‌به‌كاربوونی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ گۆڕان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ وه‌ڵامنه‌دراوه‌ته‌وه‌، ئاڵوگۆڕه‌كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجام نادرێت.

كاندیده‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كه‌ ئاوات محه‌مه‌دی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ سلێمانیی بوو، به‌هۆی‌ بوونی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستبه‌كاربوون له‌ پێشوودا، بۆیه‌ پێویستی‌ به‌ نووسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ نه‌بووه‌ بۆ ده‌ستبه‌كاربوون.


623 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2017

بابەتی زیاتر