داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كەركوك.. لە 2016 نزیكەی 1400 كەس بەهۆی پاشماوەی گازی كۆمپانیاكانی نەوت تووشی شێرپەنجە بوون


به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ شاری كه‌ركووك، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو هه‌زار و چوارسه‌د كه‌س به‌هۆی پاشماوه‌ی گاز و نه‌وتی كۆمپانیاكانی ده‌روبه‌ری شاری كه‌ركووك تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوون. 
دكتۆر نیاز ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ڕاگه‌یاند "به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌مایان كردووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بون".
راشیگه‌یاند "زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون، كارمه‌ندی ئه‌كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانن یاخود ماڵه‌كانیان له‌ نزیك ئه‌و كۆمپانیانه‌ن. ئه‌گه‌ر رێگری نه‌كرێت له‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵ و گازانه‌ ئه‌وا ژماره‌ی تووشبوان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌بێت". 
دكتۆر نیاز ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شیكرد  هاوكاری حكوومه‌ت بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره‌كه‌یان زۆر سنوورداره‌، نرخی ده‌رمانه‌كان زۆر گرانه‌ و ته‌نها به‌ هاوكاری خێرخوازان ده‌توانین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن.".

493 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2017

بابەتی زیاتر