داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عەبدولحەسیب لەسەر شێواندنی لێدوانێكی لە كەناڵی BBC روونكردنەوە دەدات


مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ له‌سه‌ر شێواندنی‌ لێدوانێكی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ بی بی سی فارسی‌ كه‌ كه‌سانێكی‌ دیاری‌ كراو بۆ مه‌به‌ستی‌ سیاسی‌ شێواندویانه‌، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بلاَوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی‌ فتوای‌ كوشتنی‌ شوێن كه‌وتوانی‌ هیچ ئاینێكی دیاریكراوی‌ نه‌كردووه‌. 

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یه‌: 
 رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌هه‌ڵه‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ لێدوانێكی‌ به‌نده‌ كه‌ له‌ 31-1-2017 له‌ كه‌ناڵی‌ (bbc فارسی‌ )بلاَو كراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ به‌نده‌ فتوای‌ كوشتنی‌ زه‌رده‌شتییه‌كانی‌ كوردستانم ده‌ركردووه‌، ئه‌م لێدوانه‌ شێوێندراوه‌ و راستییه‌كه‌ی‌ به‌و جۆره‌ نییه‌، ده‌قی‌ قسه‌كانم له‌ماڵپه‌ری‌ ناوبراو به‌ هه‌رسێ‌ شێوه‌ی‌ بینراو بیسترا و نوسراو هه‌یه‌ 

به‌م شێوه‌یه‌یه‌ من فتوای‌ كوشتنی‌ كه‌سم نه‌داوه‌، به‌ڵكو بیرورای‌ چه‌ند زانایه‌كم گواستۆته‌وه‌ ده‌رباره‌ی‌ حوكمی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئیسلام هه‌ڵده‌گه‌رێنه‌وه‌ و ده‌چنه‌ سه‌ر ئاینێكی‌ دیكه‌، بیروڕای‌ ئه‌و  زانایانه‌ش بۆ كات و سه‌رده‌مێكه‌ كه‌ حوكم به‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام بكرێت و قسه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی‌ بیروباوه‌ری‌ هیچ ئاینێك به‌ دیاری‌ كراوی‌ نییه‌. 

له‌ سایه‌ی‌ ئیسلامیشدا هه‌موو خاوه‌ن ئاینێك ئازاده‌ له‌ بیروباوه‌ر و ئه‌نجامدانی‌ په‌رشتش و دروشمه‌ ئاینییه‌كانیان. 

ئه‌و لێدوانه‌ش بیرورای‌ كه‌سیی خۆمه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك لێی‌ به‌رپرس نییه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌، و به‌ هه‌ڵه‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌م نیگه‌رانی‌ بۆ شوێنكه‌وته‌ی‌ هه‌ر ئاینێك  دروست كردبێت داوای‌ لێبوردنم ده‌كه‌م. 

عبدالحسیب حسین مسته‌فا 
5-2-2017


1488 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2017

بابەتی زیاتر