داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خورماتوو.. داعش چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوشت و دوو چه‌كداری‌ دیكه‌شی به‌ دیل گرت

گرووپێكی‌ داعش پاش دزه‌كردنیان بۆ ناو گوندێك له‌ خورماتوو، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبییان كوشت و دوو چه‌كداری‌ دیكه‌شیان به‌ دیل گرت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خورماتوو به‌ په‌یامی راگه‌ یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ‌ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه‌ دانیشتووی ئامرلی بوون، له‌ گوندی زه‌نجه‌لی سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو له‌ كاتی ڕاوه‌ ماسیدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كوژراوه‌ و دوانه‌كه‌ی‌ دیكه‌ش به‌دیل گیراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ په‌یامیشی‌ راگه‌یاند "دوای رووداوه‌كه‌ هێزێكی مغاویریی سوپای عێراق به‌ مه‌به‌ستی ئازادكردنی دوو چه‌كداره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی‌ چوونه‌ته‌ گوندی زه‌نجه‌لی، به‌ڵام له‌ رێگادا بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ سه‌ربازێك گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌ و چواری‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

دواتر برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی شاری كه‌ركووك كراون و، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ په‌یامیش چه‌كداره‌كانی داعش بۆ سنووری حه‌مرین كشاونه‌ته‌وه‌.


2463 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2017

بابەتی زیاتر