وەفدێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەو دواهەمین پێشهات و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.
وەفدێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و محەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی ئەو حزبە سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەر و شۆڕش حاجی و چەند ئەندامێکى جڤاتى نیشتمانى پێشوازییان لێکرا.
لەکۆبونەوەکدا گفتوگۆیانکرد لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیوەندی سیاسی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەکان و تەئکیدیانکردەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بزوتنەوەی گۆڕان.
لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕان و کۆمەڵ تاوتوێی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووە. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا هەردوولا تەئکیدیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە لە رێگەی کاراکردنەوەی دامودەزگا شەرعییەکانەوە.
974 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2017