داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێمی‌ كوردستان.. سێ هه‌زار خێوه‌تی دیكه‌ بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان ئاماده‌ كراون


وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی‌ له‌ ئاواره‌ تازه‌كانی‌ شاری‌ موسڵ به‌ره‌و هه‌رێمی‌ كوردستان ، سێ هه‌زار خێوه‌تی دیكه‌ بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان ئاماده‌ كراون.

ئه‌یاد رافد  ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی رایگه‌یاند كه‌ سێ هه‌زار خیوه‌تی دیكه‌یان له‌ كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خاز رۆژهه‌لاَتی مووسڵ بۆ ئه‌و هاوولاَتییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ ئاماده‌ كراون كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه‌، ئاواره‌ بن.

هه‌روه‌ها وتیشی‌  "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی رۆژهه‌لاَتی مووسڵ له‌ كه‌مپه‌كانی حه‌سن شام و خازر، زۆرێك له‌ خیوه‌ته‌كان چۆڵكراون و دووباره‌ ئاماده‌كراون بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ، ئاواره‌بن".

ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ژماره‌ی ئه‌و خیوه‌تانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی رۆژئاوای مووسڵ ئاماده‌ كراون، سێ هه‌زار خیوه‌ته‌ و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ پێشوازیكردن له‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوای مووسڵ.
له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، جاسم محه‌مه‌د جاف پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ، 250 هه‌زار هاوولاَتی مه‌ده‌نی ئاواره‌ بن.

309 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2017

بابەتی زیاتر