داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری كشتووكاڵ لەگەڵ وه‌فدێكی ژووری بازرگانی هه‌نگاریا كۆبووەوە

عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی‌ هه‌رێم  به‌ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا و وه‌فدێكی  ژووری بازرگانیی ئه‌و وڵاته‌ تێیدا ئاماده‌بوون.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ندین پڕۆژه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هاوكاریی ژووری بازرگانیی و بانكه‌كانی هه‌نگاریا جێبه‌جێی بكه‌ن، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ گرنگ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گه‌یشتنه‌ به‌ رێككه‌وتن و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر كۆی پڕۆژه‌كان و دواتر ئاماده‌كردنی كۆنووس و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ره‌زامه‌ندی و به‌ڵێننامه‌ له‌ بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی  و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا عه‌بدولستار مه‌جید ووتی‌ له‌ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی ئابووری و كشتوكاڵیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌نگاریا جێبه‌جێی بكه‌ن له‌ گرنگترینیان پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان كه‌ پاره‌ی خه‌مڵێنراوی 40 ملیۆن دۆلاره‌ و پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی‌ ماسی  كه‌ پاره‌ی خه‌مڵێنراوی 12 ملیۆن دۆلاره‌ و پڕۆژه‌ی درووستكردنی  18 ساردخانه‌ كه‌ پاره‌ی خه‌مڵێنراوی 7 ملیۆن دۆلاره‌.

دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانیی حكومی هه‌نگاری له‌وته‌یه‌كیدا روونیكرده‌وه‌ له‌ ئێستادا له‌ رووی ته‌كنیكی و شاره‌زاییه‌وه‌ گرفتیان نییه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كانی شیره‌مه‌نی و به‌خێوكردنی‌ ماسی و داوتریش به‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ ده‌كه‌ن.


663 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2017

بابەتی زیاتر