داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

حه‌یده‌ر عه‌بادی: له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نه‌خراوه‌ته‌ به‌ر باس


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان خرابێته‌ به‌رباس‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ ڕێوشوێنێكی واقیعی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ئارادا نییه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران وتی: له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ تائێستا پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نه‌خراوه‌ته‌ به‌ر باس، من ئه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی كورده‌وه‌ ده‌بیستم، به‌ڵام هیچ ڕێشوێنێكی واقعی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا له‌ ئارادا نییه‌.

هه‌ر له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، عه‌بادی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا وتیشی: هیچ ده‌قێكی ده‌ستووریی له‌و باره‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت عێراقی یه‌كگرتوو به‌هێز بكه‌ین‌و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌و میانه‌یه‌شدا ده‌مانه‌وێت لایه‌نه‌كان هاوكارمان بن.

تایبه‌ت به‌ پرسی موسڵیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشبینی كرد هێزه‌كانیان له‌ كاتێكی زۆر خێرا و پێوانه‌ییدا به‌ری‌ ڕاستی ئه‌و شاره‌ له‌ داعش بگرنه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه‌ به‌پێی یاسا 20 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ واده‌ی‌ كاركردنی ته‌واو ده‌بێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد كۆمسیۆنێكی نوێ پێكبهێنێت.

491 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2017

بابەتی زیاتر