داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ده‌زگای مین له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیهانی ده‌كات



دەزگای مین بەشداری لە(٢٠)مین کۆبونەوەی جیهانی تایبەت بەمین و تەقەمەنی لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات

راگه‌یاندنی ده‌زگای مینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكره‌وه‌، كه‌ لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی (UNMAS)ی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەنتەری (GICHD)ی نێودەوڵەتی سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، بەشداری لە (20)هەمین کۆبوونەوەی جیهانیی تایبەت بە مین و تەقەمەنی کە لە ڕۆژانی (٧-١٠)ی شوباتی ٢٠١٧ لە شاری جنێف ڕێکخراوە دەكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌: ئەم کۆبونەوە ساڵانە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێف ئەنجام دەرێت، کە بۆ ئەمساڵ نوێنەری چەندین وڵات بەشداربوون کەبریتی بوون لە وڵاتانی ئەندام لەئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی کۆمەک بەخش بۆ بواری مین و تەقەمەنی و هەروەها ئەو وڵاتانەی کێشەی مین و تەقەمەنیان هەیە لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ڕاوێژکارو شارەزا لەم بوارەدا.

ئامانج لەم سەردانە بریتیە لە بەشداریکردنی دەزگای گشتی کاروباری مین لەو ڕوداوە گرنگەدا بەمەبەستی گەیاندنی پەیام و داواکاریەکانی دەزگا بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ،هەروەها پێداویستیەکانی دەزگا لەم قۆناغەی ئێستادا کە سەرەڕای قەیرانی دارایی ڕووبەرێکی زۆر بەرفراوان زیادبووە بۆ کارەکانی دەزگا کە ئەویش بریتیە لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئازاد کراوە،کە ڕووبەرێکی زۆر فراوانە و بەشێکی زۆریش بە مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو ( IED) پیسکراوە. هەروەها داواکردنی فەندی زیاتر لە وڵاتانی دۆنەر بۆ ڕێکخراوەکانی بواری مین لەکوردستاندا.
لەمیانەی چوار ڕۆژی بەشداری کردنی وەفدی بالای دەزگا لەکۆنفرانسەکەدا بریارە چەندین کۆبونەوەی جیاجیا(site event ) لەگەڵ نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام بدرێت کەتیایدا باس لەم تەوەرانەی خوارەوە بکرێت: 
1.بەرنامە و پلانی دەزگا بۆ ئێستا و داهاتوو.
2.داوا لە وڵاتانی کۆمەک بەخش بکرێت کە هاوکاری ڕاستەوخۆی دەزگا بکەن بە دابینکردنی کەلوپەلی ( equipment)پاکسازی.
3.کردنەوەی خولی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی توانای تەکنیکی و کارگێڕی کارمەندانی دەزگا.
4.داوا لە وڵاتانی دۆنەربکرێت کە بەردەوام بن لە فەندکردنی ئەو ڕێکخراوانەی کە تائێستا لەکوردستان کاردەکەن و هەوڵی زیاد کردنی فەندەکانیان بدەن چونکە ئێستا هەرێمی کوردستان بە هۆی قەیرانی داراییەوە پێویستی بە فەندی زیاترە وە ئەمە ئەرکێکە لە سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر خەڵکی کوردستان کە جێبەجێی بکەن.
5.ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە کێشەی مین و تەقەمەنیان هەیە تاکو بتوانرێت سود لە ئەزمونیان وەربگیرێت بۆ گەشەپێدانی بەرنامەی دەزگای مین لە هەرێمی کوردستان.


443 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2017

بابەتی زیاتر