داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چی دەربارەی خۆر دەزانی؟


خۆر، ئەستێرەیەکی خڕە کە زەوی و هەسارەکانی تر بە دەوریدا دەخولێنەوە، بەچەشنێک دەتوانین بڵێین: کە خۆر گەورەترین هەسارەی خۆرییە، ئەمەش بەبەراوردکردن لەگەڵ ملیۆنەها ئەستێرەی تر، خۆر قەبارەیەکی مام ناوەندی هەیە و رووناکییەکەشی مام ناوەندە، هاوکات وادەردەکەوێت کە گەورەترین و رووناکترین ئەستێرەبێت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکترە لە زەوییەوە لەچاو ئەستێرەکانی دیکە.

 بەم شێوەیە ئەو ئەستێرەیەی کە نزیکترینە لە زەوییەوە ئەستێرەی خۆرە، هەرچەندە دوری نێوان زەوی و خۆر، بریتییە لە ١٥٠ ملیۆن کیلۆمەتر، بەخێرایی ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا بڵاو دەبێتەوە، وە تیشکی خۆر بە نزیکەی ٨ خولەک دەگاتە ئێمە، بەڵام ڕوناکی ئەستێرەی (ئەلفا سینجوەری) بە ٤،٣ساڵ دەگاتەسەر زەوی. 

گەرچی ئەم ئەستێرەیە لەدوای خۆر بە نزیکترین ئەستێرە لە زەوییەوە دادەنرێت، خۆر بریتییە  لە قەبارەیەکی گەورەی گازی گەرم، نزیکەی ١٠٩ جار گەورەترە لە قەبارەی گۆی زەوی، وە ٣٣٠ هەزار جار کێشی لە زەوی قورسترە، هاوکات نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کم لە گۆی زەوییەوە دورە، تیرەی بازنەی خۆر ملیۆنێک  و ٤٠٠ هەزار کم دەبێت، پلەی گەرمی ڕوپۆشی ئەم ئەستێرەیە نزیکەی ٦ هەزار سلیلۆزەو لەکاتێکدا پلەی گەرمی چەقەکەی نزیکەی ٢٠ ملیۆن پلەی گەرمییە، خۆر تەنێکی ڕەق نییە، بەڵکو بەزۆری گازی هایدرۆجینی تێدایە، لەناو چەقی خۆردا ئەتۆمەکانی هایدرۆجین بەردەوامن لەیەک گرتن تاوەک ئەتۆمەکانی هیلیۆم دروست دەبن، کە لەهه‌ر دروستبونێکی هیلیۆمدا وزەیەکی یەکجار زۆر لە گەرمی و ڕوناکی بڵاو دەبێتەوە، کە ئەم وزەیەش ڕوناکی خۆر دروست دەکات .. بێگومان هەسارەکانی دیکەش بەهۆی ئەم ڕوناکییەکی خۆرەوەیە کە درەوشاوە دیارن، تەنانەت زەویش کاردانەوەی بەشێکی زۆری تیشکی خۆری لەسەرە، گەر بێت و لەکەشتی  بۆشیایی ئاسمان یان لە مانگەوە سەیری زەوی بکرێت، ئەوا وەک تەنێکی ڕوناک لە بۆشایی ئاسماندا دێتە بەرچاو.

 جێگەی ئاماژەیە خۆر سەرچاوەی گەرمی و  ڕوناکییە بۆ هەسارە خۆرییەکان و گۆی زەوی، هاوشێوەی زەوی خۆریش سوڕانەوەی بەدەور خۆیدا هەیە، هەروەها خۆر و ئەو هەسارانەی بە دەوری خۆردان بەخێرایی ٧٠ هەزار کم لە سەعاتێکدا  بەناو ملیۆنەها ئەستێرەی دیکەی مەجەڕەکان دەخولێنەوە.
 
دیارە زانایان بەردەوامن لەگەڕان بەدوای دەستکەوتنی نهێنی و زانیاری دیکە لەسەر ئەستێرەو هەسارەکانی ئەم گەردونە.

و. سۆز ئەمین
سەرچاوە
Northernsouladventures.com  


1746 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2017

بابەتی زیاتر