داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

" پارتی‌ په‌شیمانبووه‌ته‌وه‌ له‌جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی‌ بارزانی‌"



دوای‌ زیاتر له‌ سێ‌ مانگ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ هێشتاش هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك به‌ئاڕاسته‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دیارنیه‌، له‌كاتێكدا پارتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرده‌وه‌ "ده‌سپێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌بێته‌ هه‌وێنی‌ باشبونی‌ دۆخی‌ سیاسی‌".

ڕۆژی‌ 20ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2016 مه‌سعود بارزانی‌ په‌یامێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانكرد و  ڕایگه‌یاند "چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی هه‌رێم به‌وه‌ده‌بێت حزبه‌كان بكه‌ونه‌ گفتوگۆ و پارله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی تازه‌ بۆ پارله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها داوایكردووه‌ تا هه‌ڵبژاردن كه‌سێكی‌ دیكه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێت".

په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌رێنی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێشوازیان لێكرد, پارتی‌ له‌سه‌روهه‌مویانه‌وه‌, به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌سێ‌ مانگه‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ پارتی‌ جگه‌ له‌چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گشتی‌ تائیستا نه‌چونه‌ ناو كرۆكی‌ باسه‌كانه‌وه‌ و گه‌ڕی‌ دووه‌میش ده‌ستپێنه‌كرد, بۆیه‌ گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ تۆخبونه‌ته‌وه‌ پارتی‌ له‌جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌؟
به‌وپێه‌یه‌ی‌ ئێستا پێش هه‌موو كه‌س پارتی‌ نایه‌وێت باس له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ بكات, چونكه‌ پارتی‌ سه‌رقاڵی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ به‌جۆرێك كه‌ دووباره‌ كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌  بۆ سه‌رده‌می‌  حاكمیه‌تی‌ هه‌ردوو حیزب له‌هه‌رێمی‌ كوردستان.

مه‌حمود محمه‌د وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند له‌باره‌ی‌ دواهه‌ڵوێستی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌دواكۆبونه‌وه‌دا تاوتوێكراوه‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ "هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ پێیان باشه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا بكه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی‌"..


هاوكات هیچ گرنگه‌یه‌كی‌ به‌چاره‌سه‌ری‌ دۆخی‌ سیاسی‌ نه‌دا له‌ڕێگه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كاركردن به‌په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌.

 به‌ڕای‌ چاودێران "پارتی‌ ئێستا تاكه‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌یه‌ هاوبه‌شێكی‌ سیاسی‌ هه‌بێت كه‌ به‌تامی‌ خۆی‌ سیاسیه‌ت بكات, ئه‌و ویًنایه‌ش ته‌نها ئه‌گه‌ر به‌ڕێژیش بێت له‌یه‌كێتی‌ ده‌بنێته‌وه‌, به‌ڵام ئایا دۆخی‌ ناوخۆیی‌ یه‌كێتی‌ له‌ئاستی‌ ئه‌م خواسته‌دایه‌؟

 هاوكات شلگیرانه‌ كاركردن له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌,  پارتی‌ هیچ نیازێكی‌ نیه‌ بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كه‌لای‌ ئه‌و هیڵی‌ سورن.

بۆیه‌ چاودێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌, ئه‌گه‌رێكی‌ به‌هێزه‌ تاهه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو بارزانی‌ له‌پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بمێنێته‌وه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش هه‌ر به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌بێت, ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی‌ بارزانیش هیچ سه‌وزناكات.

1337 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2017

بابەتی زیاتر