داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوای ئازادكردنی؛ لەیلا زانا لەژێر چاودێریدا دەبێت


چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزی "تیرۆر" لە شاری دیاربەکر، پەرلەمانتاری ئاگری لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەیلا زانا دەستگیر کرا و پاشانیش دادگا بە مەرجی چاودێری دادیی بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد. لە دوای بڕیاری ھەڵگرتنی پارێزبەندی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەشێکی پەرلەمانتارانی تورکیا بەردەوامە.
 

لە دوای ناردنی پێڕاگەیاندن بۆ پەرلەمانتاری ھەدەپە لەیلا زانا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی "ئەندامێتی لە رێکخراوی چەکداریی" لە لایەن داواکاری گشتی دیاربەکر، ناوبراو رەتیکردەوە ئیفادەکەی پێشکەش بکات. بەم پێیەش بڕیاری " ھێنانی بە زۆرەملێ"ی بۆ دەرکرا و لە لایەن ھێزەکانی ئەمنی لە شاری دیاربەکر دەستگیر کرا. پاشانیش ناوبراو بە مەرجی چاودێری دادیی بڕیاری ئازادکردنی لە لایەن دادگاوە بۆ دەکرا. 

513 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر