داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

گرافیك .. شۆڕشیی گه‌لانی ئێران


كونسوڵخانه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ڕێوڕه‌سمێكی‌ بۆ یادی‌ 38 ساڵه‌ی‌ شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران ساز كرد.

له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ هۆڵی‌ سه‌عد عه‌بدوڵڵا، كونسوڵخانه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ڕێوڕه‌سمێكی‌ بۆ 38ته‌مین ساڵیادی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ڕاگه‌یاندنی كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ساز كرد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

تیایدا سه‌ركونسوڵگه‌ری‌  كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ‌هه‌ولێر، وتارێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ شۆڕی‌ ئیسلامیی‌ ئێران پێشكه‌ش كرد و باسی‌ له‌ ڕۆڵی‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا كرد.

شۆڕشی‌ گه‌لانی‌ ئێران له‌ ساڵی 1979 و به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینی به‌شداریی‌ ملیۆنان هاووڵاتی‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌، دژی‌ زوڵم و سته‌می‌ ڕژێمی‌ پاشایه‌تی‌ محه‌مه‌د ڕه‌زا شای‌ په‌هله‌وی‌ ئه‌نجام درا.


588 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر