داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێنە؛ سلێمانی.. ئەمیری كۆمەڵ ژمارەیەك كەسایەتی بەسەركردەوە

 

له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ شاری سلێمانی له‌ ڕۆژانی 7-8-2-2017مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و نوسه‌ری شاری سلێمانی كرد له‌وانه‌"

پرۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا نوسه‌ و ڕۆشنبیر

 

مامۆستا نازم عبدالله‌ ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی

ئیسماعیل ئاغای میراوده‌لی

بنه‌ماڵه‌ی شێخ عومه‌ر

مامۆستا عبدالرقیب یوسف شوێنه‌وارناسی كورد

ڕێبین هه‌ردی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس

حاكم شێخ لتیف ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق

له‌سه‌رجه‌م سه‌ردان و دیداره‌كاندا مامۆستاعه‌لی باپیر هه‌وڵ و ماندوبوونی كه‌ سایه‌تیه‌كانی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌رزنرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سایه‌تیه‌كان خۆشحاڵی خۆیان به‌سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌فدی یاوه‌ری ده‌ربڕی.

هه‌ڵوێست و له‌به‌ره‌ی بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پشتگیری كردنی داوا ڕه‌واكانی هاوڵاتیانیان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و هیوایان خواست كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ر و به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بێت و به‌رگری له‌داوا و مافه‌ ڕه‌واكانیان بكات.

فۆتۆكان؛ هێمن عەلی 

5304 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر