داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئایدن مەعروف: داوای پێکهێنانی لیوایەکی تورکمانیمان کردووە

 

پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، چەند هێزێک پێکهێنران بۆ بەشدارپێکردنییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە داعش و لەم چوارچێوەیەشدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند هێزێکی بەجیا لە ئێزدییەکان و کریستانەکان و مەسیحییەکانی مووسڵ پێکهێنا و بڕیاریش بوو کە هێزێکی تورکمانی دروست بکرێت بۆ بەشدارپێکردنییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە داعش و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و پێی وایە وەزارەتی پێشمەرگە کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنی داواکەیان.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئایدن مەعروف لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێکهاتەی تورکمان پێکهاتەیەکی گرنگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها دروستکردنی هێزێک بۆ ئەو پێکهاتەیە و بەشداریکردنییان لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و تەلەعفەر تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە ئێمە یەک ساڵ پێش ئێستا داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد کە لیوایەک لە تورکمانەکان پێکبهێنرێت و رەزامەندی لەسەردا بەڵام تاوەکو ئێستا پێکهێنانی ئەو هێزە بەپراکتیک هیچ هەنگاوێک نەچووەتە پێش".

ئایدن مەعروف بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەهۆکار دەزانێت بۆ جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەیان و لەمبارەیەوە گوتی: "دیارە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان هۆکار بووە بۆ جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەمان و لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لەناو هێزی حەشدی نیشتمانیی بەشداربووین لە ئۆپەراسیۆنەکان و نزیکەی دوو هەزار چەکداری تورکمانیش وەکو حەشدی عەشائیری بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکاندا".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراقی ئاشکرایشی دەکات کە ئێستا ژمارەیەک لە چەکداری تورکمان لە ناوچەی گەیارە مەشق و راهێنانییان پێدەکرێت بۆ ئەوەی دواتر ئەو ناوچانە بپارزێن کە تورکماننشینن و گوتی: "ئێستا نزیکەی ٥٠٠ چەکداری تورکمان لە ناوچەی گەیارە مەشق و راهێنانییان پێدەکرێت و لەلایەن حکوومەتی عێراقی پشتیوانییان لێ دەکرێت، ئەوانەش ئامادە دەکرێن بۆ دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەلەعفەر و مەحەلەبییە و ئەو ناوچانەی کە تورکماننشینن کە ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانەیان دەکەوێتە ئەوستۆ".

ئایدن مەعروف گوتیشی: "جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئێمە پێشتریش داوامان لە وەزارەتی بەرگری عێراق کردبوو کە هێزێک لە تورکمانەکان پێکبهێنن بەڵام بەداخەوە ئەوانیش لە پراکتیکدا هیچ هەنگاوێکیان بۆ داواکارییەکەی ئێمە نەناوە".


964 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر