داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وەزارەتی ئەوقاف: تا ئێستا 300 چەكداری كوردی نێو داعش كوژراون‌و تەنها 50ـیان ماونەتەوە


لەو ٥٠٠ چەکدارە کوردەی کە چوونەتە نێو ریزەکانی داعش، ٣٠٠ کەسیان کوژراون و ١٥٠ کەسیشیان گەڕاونەتەوە و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە، ئەو ٥٠ کەسەی کە ماوەتەوە زانیاریمان لەبارەیانەوە نییە، ئه‌مه‌ش به‌ وته‌ی‌ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو چەکدارە کوردانەی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ریزی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش، مەریوان نەقشبەندی  بۆ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆلۆ وتی: "ساڵی ٢٠١٤ لە هەرێمی کوردستان ٥٠٠ کەس چوونەتە ریزەکانی داعش لەو ژمارەیەش ٣٠٠ کەسیان کوژراون و ١٥٠ کەسیشیان گەڕاونەتەوە و خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئەو ٥٠ کەسەی کە ماوەتەوە زانیارییمان لەبارەیانەوە نییە". 

 بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی: "لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ ـەوە هیچ کەسێک نەچووەتە ریزەکانی داعش".


945 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر