داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كەركوك.. كۆمەڵی ئیسلامی‌و یەكێتی نیشتیمانی كۆبوونەوە


مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی‌ له‌ كه‌ركووك، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

وه‌فدێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ ڕێباز صابر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و سه‌عید مه‌جید به‌رپرسی ناوه‌ندی ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌ید كه‌مال و محه‌مه‌د جه‌لیل كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند، سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ له‌ كه‌ركووك كرد و، له‌ لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕ و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییه‌وه‌ پێشوازی كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا هه‌ردوولا بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌تیش پرسی‌ هه‌ڵبژادنی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركووكیان تاوتوێ‌ كرد.

ڕێباز صابر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ له‌ كه‌ركووك، رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووكیش وه‌كو پارێزگاكانی‌ تری عێراق هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام بدرێت".

وتیشی "كۆمه‌ڵ ئاماده‌ی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان پرۆژه‌ی كوردیی‌ هاوبه‌شیان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌بیت".

لای خۆیشیه‌وه‌ ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی‌، وێڕای سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ مه‌ڕ كێشه‌كانی كه‌ركووك، وتی "پێویسته‌ هه‌مو حزبه‌ كوردستانیه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌ سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركووك، به‌ تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌".

ئاسۆ مامه‌ند وتیشی"به‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستیی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان ده‌توانین مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كه‌ركووك دوور بخه‌ینه‌وه‌".

731 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر