داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چین.. كۆبوونه‌وه‌ی‌ 500 ئه‌ندامی‌ خانه‌واده‌یه‌ك له‌ وێنه‌یه‌كدا


زیاتر له‌ 500 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌واده‌یه‌ك بۆ وێنه‌یه‌كی‌ خانه‌واده‌یی‌ له‌ گوندێكی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ ژه‌جیانگی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ چین كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌ندامانی‌ ئه‌م خانه‌واده‌یه‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵی‌ نوێی‌ چینییه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ژانگ لیانگزوگ كه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی‌ گرتووه‌، به‌ بی‌ بی‌ سیی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "ڕیشه‌ی‌ خانه‌واده‌ی‌ (ڕین) بۆ 851 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و لادێیه‌دا كه‌ وێنه‌كه‌یان تێدا گرتووه‌".

ئه‌و وێنه‌گره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "گه‌وره‌كانی‌ ئه‌م خانه‌واده‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ شه‌جه‌ره‌نامه‌كه‌یانه‌وه‌ توانیویانه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار ئه‌ندامی‌ خانه‌واده‌كه‌ له‌ حه‌وت پشتی‌ خانه‌واده‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ هێشتا زیندوون".
دواجاریش توانییان زیاتر له‌ 500 نه‌فه‌ری‌ خانه‌واده‌كه‌ له‌ گوندی‌ باوباپیرانیاندا كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ په‌كین و شین جیانگ و تایوان ده‌ژین.

1462 جار خوێندراوەتەوە
09/02/2017

بابەتی زیاتر