داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سویسرا بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی ئاوی کوردستان دابین دەکات


عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی لە ئەندریاس لوک شارەزا لە رێکخراوی یۆنسکۆ (بارەگای گشتی عەممان- بەغدا) و شاندێکی یاوەری دەکات ..

ئامانجی سەردانەکەی شاندی باڵای یونسکۆ برەودان بوو بە سێکتەری ئاوی ژێرزەوی و پێگەیاندنی کادیرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و زیاتر شارەزابوون لە تەکنەلۆژیاو کاری ھونەریی و جەختکردنەوە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی زانستیانەی ئاوی ژێر زەوی.

بۆ ئەو مەبەستەش ئاژانسی پەرەپێدانی سویسری بۆ ئاو بە ھاوکاریی رێکخراوی یۆنسکۆ پڕۆژەیەکی گرنگ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن .
لە دیدارێکدا باس لە وردەکاریی ئەم پڕۆژەیە کرا، وەزیری کشتوکاڵ وێڕای خۆشحاڵیی بەم پڕۆژەیە ھیوای خواست کە دەستی پێ بکرێت و بە ھەنگاوێکی گرنگیشی وەسفکرد بۆ بووژاندنەوەی ئاوی ژێر زەوی.

پڕۆژەکە بریتییە لە دیراسەکردن و بووژاندنەوەی ئاوی ژێرزەوی لە ھەرێمی کوردستان، ئەم پڕۆژەیەش دوای ھەوڵی بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو دێت کە لە کۆتایی کۆنگرەی ئاو لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید پێشکەشی بە ئاژانسی پەرەپێدانی سویسری کردبوو و لە مینحەی ئەوروپی بە ھاوکاریی رێکخراوی یۆنسکۆ جێبەجێ دەکرێت.

قۆناغی یەکەم و دووەم تەواو بووە ودەست دەکرێت بە قۆناغی سێیەم، لەم قۆناغەی پڕۆژەکەش بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکراوە، ئەمەو بە نیازن کە لە رۆژی ٦ی ئاداری ئەم ساڵ بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدارو نوێنەری یۆنسکۆ و میوانان لە رێورەسمێکدا دەست بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەکرێت.



1032 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر