داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیای دانه‌ غاز بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ لای حكومه‌تی هه‌رێمه‌



كۆمپانیای دانه‌ غاز ئاشكرایده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 700 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكه‌یان قه‌رزاره‌ و ده‌شڵێت" به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان قازانجی زۆرتریان كردووه‌.

له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا كه‌ له‌ زاری "پاتریك ئه‌لمان وارد" سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌" كۆمپانیای دانه‌غاز رایده‌گه‌یه‌نێت" حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 713 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاكه‌یانه‌، هاوكات راشیگه‌یاندووه‌" ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌ 265 ملیۆن دۆلاری زیاتره‌ له‌و قه‌رزه‌ی كۆمپانیاكه‌یان كه‌ لای وڵاتی میسره‌... 

په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمی كوردستان، پاتریك ئۆڵمان وارد به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دانه‌غاز رایگه‌یاندووه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت دۆسیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی ئه‌یلولی داهاتوو  له‌ دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دادگای ناوبراو پێشتر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دانه‌غاز یه‌كلاییكردوه‌ته‌وه‌.  
هاوكات دانه‌غاز ئاشكراشیكردووه‌" به‌راورد به‌ شوێنه‌كانی دیكه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا قازانجێكی باشتریان كردووه‌،  هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌" داهاتی ساڵی ڕابردوویان 6% كه‌میكردووه‌ و بووه‌ به‌ 392 ملیۆن دۆلار، دانه‌ غاز هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتیش بۆ دابه‌زینی نرخ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.


1743 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر