داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری کشتوکاڵ و کونسوڵخانەی ھەنگاریا کۆنوسی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ واژۆ دەکەن




عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئیشتیڤان ئیمری جێگری کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا کۆنووسی خاڵەکانی کۆبوونەوەی رۆژی ٧/٢/ ٢٠١٧ ی نێوان وەزارەت و شاندی کۆماری ھەنگاریایان واژۆکرد و، بەپێی ناوەڕۆکی کۆنوسەکەش پێنج پرۆژەی گرنگ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن .
بابەتە گرنگەکانی رێکەوتنەکە بریتین لە:

١- لایەنی ھەنگاری رەزامەند بوون لەسەر کاری ھاوبەش بۆ وەرگرتنی قەرز بۆ ھەردوو پڕۆژەی مانگای شیرو شیرەمەنی و پڕۆژەی ماسیی تیلاپیاو جێبەجێکردنیان بە ھاوبەشی، بەڵام پڕۆژەکانی دیکە (وشترمەل، پەلەوەری تەواوکەر، ساردخانە) دەھێڵرێنەوە بۆ داھاتوو بۆ زیاتر دیراسەکردن).
٢- دەستنیشان کردنی ئەولەویەت و مەبەست و ئامانج و سوودەکانی ھەر پڕۆژەیەک بەجیاو لایەنە سوودمەندەکان دیاری بکرێن. 
٣- دیراسەکردنی ھەر پڕۆژەیەک بەجیا و پێدانی زانیارییەکان کە پێشتر ئامادەکراون لە لایەن وەزارەت و کۆمپانیا خۆماڵییەکان بە لایەنی ھەنگاری.
٤- ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە سەرچاوەی قەرز ھەیە لە ھەنگاریا کە ئیکزیم بانکە وەک جۆری گەرەنتی و چۆنێتیی وەرگرتن و دانەوەی قەرز و شێوازی کاری ھاوبەشی کۆمپانیاکانی خۆماڵی و ھەنگاری لەژێر مەرجی بانک بە کراوەیی بھێڵدرێتەوە تاکو شاندەکە دەگەڕێتەوە ھەنگاریا و لەگەڵ بانکی ناوبراو تاوتوێی دەکەن.

٥- لەدوای رەزامەندیی ئیکزیم بانک لەسەر سەرچاوەی گەرەنتی لە ھەرێمی کوردستان بە پاڵپشت بە رەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای ئابووریی ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای نووسراوی ژمارە ٧١٩٩ لە ٨/٧/٢٠١٥ کە بریتین لە بانکی نێودەوڵەتیی کوردستان و بانکی ھەرێمی کوردستان، راستەوخۆ دەست دەکرێت بە ئامادەکردنی دۆکیومێنتی پڕۆژەکان و سوودی ئابووریی ھەر پڕۆژەیەک بەجیا بۆ ئەوەی پێشکەشی بانکی ناوبراو بکرێت، شایانی باسە لە رێورەسمی واژۆکردنەکەدا ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی و لایەنی تەکنیکی وەزارەت و شاندی یاوەری جێگری کونسوڵی گشتیی ھەنگاریا ئامادەبوون.

460 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر