داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ باره‌ی ده‌ستبه‌ردان له‌ پۆسته‌كه‌ی د. یوسف هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند



دكتۆر یوسف محه‌مه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ پێناو به‌سیستمكردنی هه‌رێمی كوردستان و له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا ئاماده‌ن واز له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بهێنن و داواش ده‌كات هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی‌ یاسادا بگۆڕدرێن.
دكتۆر یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند له‌ پێناو ئاڵوگۆڕی یه‌كه‌مجاری ئاشتیانه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌ پێناو هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تی نیشتیمانی، كه‌ له‌ بری شاردنه‌وه‌ی، داهاته‌كان شه‌فاف بكات و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی بكات، با سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بگۆڕدرێت.

هه‌ر له‌و وتاره‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاساكان بۆ به‌ په‌رله‌مانیی كردن و به‌سیستمكردنی هه‌رێمی كوردستان، چ قوربانیه‌كی تری پێویست بێت ئاماده‌ن، به‌ وازهێنانیشیانه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ مه‌رجێك له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا بێت.
له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت، تاكه‌ی به‌ بیانویی ساوایی ئه‌زمونه‌كه‌مان، چاو له‌ حوكمی یاسا بپۆشین و، پینه‌وپه‌ڕۆ بكه‌ین، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه‌ به‌به‌رچاومانه‌ دونیا پێشده‌كه‌وێت و ئێمه‌ش هه‌ر به‌ره‌ودوا؟ بۆ نمونه‌  ئیددیعای ئه‌وه‌ ئه‌كرا عێراق چاو له‌ ئه‌زمونی هه‌رێم ده‌كات، كه‌چی له‌ ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆردا ئاڵوگۆڕ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌كرێت، له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری و دارایی متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌، كه‌س ناتوانێت ده‌ستوه‌ربداته‌ كاروباری په‌رله‌مانه‌وه‌ و په‌كی بخات.

یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت دیسانه‌وه‌ ئه‌پرسین ئایا تاكه‌ی نه‌وت و گاز ئه‌فرۆشڕێت و هه‌ندێك ده‌بنه‌ ملیاردێر و، خه‌ڵكی كوردستانیش برسی و قه‌رزار ده‌كرێن؟ ئایا تاكه‌ی ئه‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم شه‌خسی و حیزبی و نهێنی بن؟ 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌مانه‌ كێشه‌ بنچینه‌ییه‌كانی وڵاتی ئێمه‌ن پێویسته‌ پێكه‌وه‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییان بده‌ین، چونكه‌ به‌رده‌وام له‌ ئێستا و له‌ داهاتو، هه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئابوریی وڵاتمان ئه‌بن و، دێنه‌وه‌ ڕێمان


4198 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر