داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی بۆ شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانی راگه‌یاند


كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و بۆماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی پێشبینی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌ریای سوور پێشبینی‌ ده‌كرێـت شه‌پۆلێكی پچڕ پچڕی باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان ببیارێت.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی‌ كه‌شناسی به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ شه‌پۆلی به‌فر و باران ده‌ست پێده‌كات و كاریگه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی‌ داهاتوو.
هاوكات ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌  ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ش هه‌یه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ ناوچه‌ جیایاكانی‌ هه‌رێمی كوردستان.
كه‌شناسی باسی له‌ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاسمانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و نزمترین په‌لی گه‌رماش له‌ سلێمانی‌ تۆمار ده‌كرێـت كه‌ سفره‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك ده‌بێت كه‌ 10 پله‌ی گه‌رمیه‌.  


4572 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر