داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

د. به‌رهه‌م به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناكات


بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی هه‌رێم و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌نێوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌شاری سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه‌ كۆببێته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یامیش دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی و یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ كاریگه‌ره‌كانی ناوه‌ندی بڕیار، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی نابێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی به‌په‌یامی راگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دا سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ندی بڕیار جگه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌شدارده‌بن و وتیشی" كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر زۆر پرسی ناوخۆیی یه‌كێتی گفتوگۆده‌كات و بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌رده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد جگه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی ئازاد جوندیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ندی بڕیار له‌ئارادایه‌، هاوكات له‌باره‌ی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناوه‌ندی بڕیار وتی" هه‌موو هه‌نگاوو جوڵه‌یه‌كی ناوه‌ندی بڕیار به‌ راوێژو ئاگاداری به‌رهه‌م ساڵحه‌، راشیگه‌یاند له‌ ئێستادا به‌رهه‌م ساڵح چاودێری ووردی دۆخه‌كه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌ جدیه‌تی كۆبوونه‌وه‌كان و ئیراده‌ی چاكسازی نێو یه‌كێتی دڵنیا بێت.


3045 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر