داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

په‌رله‌مانتارێك: پارتی به‌رده‌وامه‌ له‌ دامه‌زراندنی خه‌ڵكیی به‌ ته‌زكییه‌ی حزبی


په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان و دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌دامه‌زراندنی خه‌ڵك.
قادر ره‌زگه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌په‌یامی راگه‌یاند: له‌كاتێكدا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌بریاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندن له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان راگیراوه‌، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ یاساییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌دامه‌زراندنی خه‌ڵك به‌ته‌سكیه‌ی حزبی له‌  ریزه‌كانی هێزی زێرڤانی. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وه‌ك لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ دوای به‌دواداچوونی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ته‌نها ئه‌وه‌مان وه‌لامدراوه‌ته‌وه‌ كه‌دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌له‌جێدانانه‌، كه‌ ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ش  جێگه‌ی گومانه‌و جێگه‌ی باوه‌ر پێكردن نیه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات له‌سه‌ر هه‌مان پرس داوای روونكردنه‌وه‌مان له‌وه‌زیری ناوخۆكردووه‌، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه‌.

ره‌زگه‌یی راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه‌ ده‌ستمانكه‌وتووه‌ دامه‌زراندنه‌كه‌ له‌مه‌كته‌بی سه‌رۆكه‌وه‌ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی ته‌زكیه‌ی پارتیشی نه‌بێت داینامه‌زرێنن.
دامه‌زراندنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ چه‌ندین وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست نه‌بوونی میلاكه‌وه‌ گرفتارن، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌نیه‌ یه‌ك فه‌رمانبه‌ریان بۆ دابمه‌زرێنێت.


1084 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر