داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

تا دووربیت له‌ نه‌خۆشی، برنج به‌مشێوه‌یه‌ ئاماده‌ مه‌كه‌ن


پسپۆڕانی‌ بورای‌ ته‌ندروستی‌ خۆراك ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ ئاماده‌كردنی‌ برنج به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادروست، ده‌بێته‌ هۆكاری‌ چه‌ندین نه‌خۆشی‌ ترسناك بۆ به‌كارهێنه‌رانی‌، له‌وانه‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی‌ له‌سه‌رزاری‌ ژماره‌یه‌ك توێژه‌ره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌پێویسته‌ پێش ئاماده‌كردنی‌ برینج ماوه‌یه‌كی‌ زۆر بخرێته‌ ناو ئاوه‌وه‌، یاخود ماوه‌ی‌ یه‌ك شه‌وی‌ ته‌واو له‌ژێرئاودا بمێنێته‌وه‌ به‌ ئامانجی‌ پاك بوونه‌وه‌ی‌ له‌و ماده‌ كیمیاویه‌ی‌ له‌كاتی‌ چاندنیدا به‌كارده‌هێنرێت.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ماده‌ی‌ زه‌رنیخ كه‌ له‌به‌رهه‌مهێانی‌ برینجدا به‌كارده‌هێنرێت مادده‌یه‌كی‌ ترسناكه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ تووشی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و شه‌كره‌و شێرپه‌نجه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌به‌بێ‌ پاكردن برینج به‌كارده‌هێنن.

ئه‌ندی‌ میهارگ توێژه‌ر له‌ زانكۆی‌ كوین ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات باشترین ڕێگه‌ بۆ ئاماده‌كردنی‌ برینج ئه‌وه‌یه‌ برینجه‌كه‌ به‌باشی‌ پاكبكرێته‌وه‌و دواتر بخرێته‌ ناو ئاوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك شه‌وی‌ ته‌واو به‌مجۆره‌ سه‌دا 80ی‌ ڕێژه‌ی‌ ژه‌هراوی‌ بوونه‌كه‌ی‌ نامێنێت، ده‌شڵێت واباشه‌ برینج له‌ژێر پله‌یه‌كی‌ گه‌رمی‌ نزم له‌ماوه‌ی‌ 10بۆ 15خوله‌ك دا ئاماده‌ بكرێت و ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ خوێی‌ تێدا به‌كاربهێنرێت.


6634 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2017

بابەتی زیاتر