داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ھەورامان... ئاوارە عەرەبەکان مەراسیمی سوپاسگوزاری پێش ماڵئاوایی ساز دەکەن

 

مەراسیمەکە کە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەھاوڵاتیانی دانیشتووی خورماڵ و لەمزگەوتی ئیمامی بوخاری لەناوەڕاستی شارۆچکەکە سازکرابوو، چەند گوتارێکی تێدا پێشکەش کرا و نوێنەری ئاوارە عەرەبەکانی عەشیرەتی قەیسی خەڵکی شاری رومادی سوپاسگوزاری خۆیان بۆخەڵکی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شارۆچکەی خورماڵ بەتایبەتی دەربڕی.

رێکخەری نێوان ئاوارە عەرەبەکان و لایەنە پەیوەندیدارە حکومیەکانی شارۆچکەی خورماڵ خالید ئەحمەد رایگەیاند: "لەدوای ھاتنی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەھاوڵاتیانی عێراقی بۆھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لەھاوڵاتیانی سەربەعەشیرەتی قەیسی لە روماديیە ھاتنە شارۆچکەی خورماڵ و لێرە نیشتەجێبوون، لەو ماوەیەدا و بەھۆی ئەو بەدەمەوەبوون و ھاوکاریەی خەڵکی ناوچەکە بۆیان لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا، ئەو خێزانە ئاوارە عەرەبانە تەواو خۆشحاڵ بوون، لەئێستاشدا کە ناوچەکانیان لەژێردەستی چەکدارانی داعش رزگار کراوە بڕیاری گەڕانەوەیان داوە، ئەم مەراسیمی سوپاسگوزاریی و وەفاداریەیان بۆخەڵکی شارۆچکەکە ساز کردووە".


641 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2017

بابەتی زیاتر