داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

رۆیشتنی‌ ئیبراهیمۆڤیج بووه‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی كاڤانی‌

پاش رۆیشتنی‌ ئیبراهیمۆڤیج زیاتر تواناكانی‌ كاڤانی‌ له‌هێڵی هێرشبردنی‌ پاریس سانجێرمان ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه‌ پێشه‌نگی‌ گۆڵكارانی‌ گرتوه‌ له‌پێش میسی ئه‌رجه‌نتینیشه‌وه‌.
كاڤانی‌ له‌یاری رابردوی‌ پاریس دوو گۆڵی تۆماركردو به‌مه‌ش ژماره‌ی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌خولی فه‌ره‌نسی بۆ 25 گۆڵ به‌رزكرده‌وه‌و كۆی‌ گۆڵه‌كانیشی له‌م وه‌رزه‌دا گه‌یانده‌ 33 گۆڵ و به‌دوو گۆڵیش پێش لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی‌ كه‌وت.
كاڤانی به‌تۆماركردنی‌ ئه‌و دوو گۆڵه‌ش ژماره‌ی‌ گۆڵه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ پاریس بۆ 113 گۆڵ به‌رزكرده‌وه‌و به‌ته‌واوی پاولێتای‌ سێهه‌م گۆڵكاری‌ یانه‌كه‌ی‌ تێپه‌راندو نزیكیشده‌بێته‌وه‌ له‌ئیبراهیمۆڤیجی گۆڵكاری‌ مێژووی‌ یانه‌كه‌ كه‌خاوه‌نی‌ 156 گۆڵه‌.
هه‌ر له‌و یاریه‌دا یه‌كه‌م گۆڵی كاڤانی‌ كه‌به‌رامبه‌ر بۆردۆ تۆماریكرد گۆڵی ژماره‌ 600ی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی لیگ ئای‌ فه‌ره‌نسی بوو.


500 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2017

بابەتی زیاتر