داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ راگه‌یه‌ندرا


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، له‌ خشته‌كه‌دا هاتووه‌: 

مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1-ڕۆژی‌  یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 19/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.

2-ڕۆژی‌  دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 20/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ یه‌كه‌كانی‌ (80 و 70) ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

3- ڕۆژی‌  سێ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 21/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ فه‌رمانده‌ی‌  پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ و فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.

4- ڕۆژی‌  چوار شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 22/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و ده‌زگای‌ گشتی‌ ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

5- ڕۆژی‌  پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 23/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

6- ڕۆژی‌  یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 26/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ
- وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌
- وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان
- وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان

7- ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 27/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌
- وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با
- وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌
- دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی
- ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ
- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم
- ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌
- ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان
- ده‌زگای‌ مین
- ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌
- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان

8- ڕۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 28/2/2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ 2016 ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
 - وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌
- وه‌زاره‌تی‌ كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو
- وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
- وه‌زاره‌تی‌ داد
- مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
-ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌
- سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

هه‌روه‌ها ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 1/3/2017، مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 2/3/2017، مووچه‌ی‌ (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت

2143 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2017

بابەتی زیاتر