داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

سكرتێری رۆژنامه‌وانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیمه‌یڵێكی ساخته‌ به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ دانراوه‌و راگه‌یه‌ندراوێكی ئازاد جوندیانی پێوه‌ نێردراوه‌، ده‌شڵێت: "هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌".

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، تیایدا هاتووه‌: "هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندن، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئیمێڵێكی ساخته‌ به‌ناوی ئێمه‌وه‌ به‌ ئیمێڵێكی یه‌ك پیت جیاواز له‌باره‌ی هه‌ڤاڵ ئازاد جوندیانی بۆتان هاتووه‌، بۆ ئاگاداریتان ئه‌و ئیمێڵه‌ ساخته‌یه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌".

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنی شه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2017، ئازاد جوندیانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه‌.


2572 جار خوێندراوەتەوە
12/02/2017

بابەتی زیاتر